AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٨ ٢٣:٠٣

کەنعانی:

مانگیلەی خەیام خاڵێکی درەوشاوە لە مێژووی شانازییە زانستییەکانی ئێرانە

مانگیلەی خەیام خاڵێکی درەوشاوە لە مێژووی شانازییە زانستییەکانی ئێرانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هاویشتنی مانگیلە خەیام بەرەو گەردوون، نوێترین دەستکەوتی هەوافەزای لێکۆڵەرانی ئێرانی بۆ ئامانجی ئاشتیخوازانە و خاڵێکی درەوشاوە دیکە لە مێژووی شانازییە زانستییەکانی ئێرانی ئیسلامییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسە کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتەرەکەی خۆی بە ئاماژە بە هاویشتنی سەرکەوتووانەی مانگیلەی خەیام، نووسی : هاویشتنی مانگیلەی خەیام بەرەو گەردوون، نوێترین دەستکەوتی هەوافەزای لێکۆڵەرانی ئێرانی بۆ ئامانجی ئاشتیخوازانە و خاڵێکی درەوشاوەی دیکە لە مێژووی شانازییە زانستییەکانی ئێرانی ئیسلامییە.

ناوبراو وتیشی: ڕێگای درەوشاوەی پێشکەوتنە زانستی و تەکنۆلۆژیای ئێران سەرەڕای گەمارۆکان و ئەوپەڕی گوشاری دوژمنان درێژەی هەیە.

News ID 43114

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha